کانونی یه‌که‌م 29, 2021 16:19 Asia/Tehran
  • تیرۆری سەرنەکەوتووانەی بەرپرسی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی دیوانییەی عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕابگەیاندووە، نوێنەرێکی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و دژە تیرۆر لە دیوانییەی عێراق دا لە ھێرشێکی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز، دوو کەسی چەکدار بە نیاز بوون نوێنەرێکی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و دژە تیرۆر لە دیوانییەی عێراق لە گەڕەکی «حەی شورتە» تیرۆر بکەن.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەم نوێنەرە عێراقییە بریندار بووەو بە مەبەستی چارەسەری وەرگرتن گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیوانیە.

وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەم ڕووداوە بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ