تشرینی دووه‌م 17, 2025 18:12 Asia/Tehran
  • نەخۆش و بریندارەکانی غەززە چاوەڕێی مردنن/١٠ هەزار نەخۆش گیانیان لەدەستداوە

سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، ئاگربەستیش یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی تەندروستی غەززەی نەدا و ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و برینداری ئەو ناوچەیە مەترسی مردنیان لەسەرە .

ناوەندی مافی مڕۆڤی غەززە  ڕایگەیاند لە دوو ساڵ و نیوی  ڕابردوو زیاترلە  دە هەزار فەلەستینی  نەخۆش لەو کەرتە  بە هۆی گەمارۆ و بێ وەری بوون لە دەرمان و خزمەتگوزاری پیزشکی گیانیان لە دەس داوە . ڕێکخراوی تەندروستی  جیهانیییش ڕۆژی ڕ ابردوو ڕایگەیاند زیاتر لە نۆسەت نەخۆش لە غەززە  لە حاڵێکدا کە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڕاژەکاریی پزیشکی و چوونەدەر لە غەززە بۆ چارەسەرین،  بە هۆی ئەو بەرتەسکییانەی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە دانراوە، گیانیان لە دەس دا . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززەش دۆخی تەندروستیی ئەو کەرتەی سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربڕ بە کارەساتبار  وەسف کرد و جەختی کرد کە ناوەندەکانی دەرمانیی تازە دامەزراو بە هۆی بارانی توند و وێرانبوونی خێوەتەکان بە هۆی  با هۆزەوە  لەناو چوونە و بەکار نایەن  .

سەرپەیڤ