تشرینی دووه‌م 17, 2025 20:12 Asia/Tehran
  • شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب

سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە تێکهەڵچوونێکی توند کرد لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی لە باکووری سووریا.

سەرچاوەکانی هەواڵ وێنەگەلێکیان لە  تێکهەڵچوونی توندی نێوان هەسەدە وهێزەکانی جۆلانی لە دێرحافر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سوریا بڵاوکردەوە. هەروەها سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە تێکهەڵچوونی  توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی وهەسەدە کردووە لە دەڤەری ڕەقەو ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کەرەستە لە لایەن هەر دوو لاوە  بۆ بەرەی غانم لە گردووپەڕی ڕەقە گواستراوەتەوە. هاوکات "نووری شێخۆ"، هاوسەرۆکی  ئەنجومەنی گشتیی  گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی  حەلەب، ڕایگەیاند، لابردنی بازگەکانی هەسەدە لەو گەڕەکانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٤ی ئاوریل  لەگەڵ حکومەتی کاتیی ئەنجامی گرتووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش گەمارۆدانی ئەو دوو گەڕەکە هەروا  بەردەوامە و ڕێگای  گەیاندنی  خۆراک و کەرەستەی بیناسازی  بۆ ناو ئەو گەرەکانە لە ٢٥ی   سێپتامبرەوە  نەدراوە  . ئێمە لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە و ئێستا چاوەڕێی حکومەتی کاتیین بەڵێنەکانی  خۆی جێبەجێ بکات. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاندووە، نوێنەرانی حکومەتی جولانی  لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی ڕابردوودا،  پێنج جار لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان جۆلانی  و مەزڵوم عەبدی. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەواڵ سەبارەت بە ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان  لە مەڕ تێکەڵ بوونی  هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا، گرژیی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە توندتر بوونەتەوە.

سەرپەیڤ