بەڕێوەبەری ئاسایشتی فڕگەی بەغدا بێ سەروشوێنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404904-بەڕێوەبەری_ئاسایشتی_فڕگەی_بەغدا_بێ_سەروشوێنە
بەڕێوەبەری ئاسایشتی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا ئەوە بۆ دوو ڕۆژ دەڕوات کە بێ سەرو شوێن کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2022 05:59 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری ئاسایشتی فڕگەی بەغدا بێ سەروشوێنە

بەڕێوەبەری ئاسایشتی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا ئەوە بۆ دوو ڕۆژ دەڕوات کە بێ سەرو شوێن کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەری کوردی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «حسەین عەلی حسەین» بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە بێ سەروشوێن کراوەو ھەتا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لەم دواییەدا  «حسەین عەلی حسەین» بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا رفێنراوەو تائێستاش بەرپرسانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لەبارەی چارەنوسییەوە هیچ زانیارییەکیان نیە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا کەس و کاری ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕاپۆرتی بێ شەروشوێن کرانی «حسەین عەلی حسەین»یان ئازاستەی پۆلیس کردووە.