ئادار 15, 2022 14:13 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی عێراقی: دەوڵەت دەبێ وەڵامدەرەوەی ئامادە بوونی زایونییەکان لە ھەولێر بێت

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە گومان لە بوونی زایونییەکان لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان دا نییە، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێ وەڵامدەرەوەی بوونی موساد لە ھەولێزدا بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە، «ئەحمەد ئەلموسەوی» ئەندامی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی: پەرلەمانی عێراق لە سەریەتی لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ئامادە بوونی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنی تایبەتی «موساد» لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان داوای ڕوون کردنەوە بکات.

ئەم کاربەدەستە عێراقییە وتیشی: زۆربەی ئەوانەی وا فرمێسکی تمساح بۆ سەروەریی عێراق ھەڵدەوەرێنن، نیگەرانی ئەوە بوون کە ئامادە بوونی ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوردستان داشکرا ببێت، لە کاتێکدا کە کەس گومانی لە ئامادە بوونی ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوردستان نییە.

ئەلموسەوی: ڕژێمی زایونی لە ترسی دروست بوونی کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان ناتوانێ دان بە بوردومان کرانی بنکەکانی دا بنێت، ئامادە بوونی زایونییەکان لە ھەرێمی کوردستان لە قەواخی کۆمپانیاو سەرمایەدانەرانە.

سەرپەیڤ