ئادار 18, 2022 21:47 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشی کرد لە ڕۆژئاوای عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە، سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق پێدزەی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشیان بۆ عێراق پوچەڵ کردەوە.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە  باسی پوچەڵ کرانەوەی جم و جوڵەکانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کردو وتی: ئەم تیرۆریستە داعشییە بە نیازی کنەکردنە نێو ناوچەی «حەدیسیە» لە ڕۆژئاوای ئەنبار بوو کە ھێزە ئاسایشتییەکان دوای پێ و شوێنگرتنی جوڵەی ئەم سەرکردەیەی داعش قۆڵبەستیان کرد.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرکردەکەی داعش لە کردەوەی تیرۆریستی و ھێرشی سەر ھێزە ئاسایشتییەکان لە کاتی زاڵ بوونی داعش بە سەر ناوچەگەلێکی عێراق دا ڕۆڵێکی کارای ھەبووە.

سەرپەیڤ