سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: دەروازە سنوورییەکانی هەرێم هیچ چاودێرییەکیان بەسەرەوە نیە
سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند، له بازاڕەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان نرخی مادده خۆراکیه‌کان به‌رزبووه‌ته‌وه و دەشڵێت، “ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێم هیچ چاودێریه‌کیان به‌سه‌ره‌وه نیه”.
تورکی جه‌دعان مهەید، سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “له پارێزگاکانی عێراق و هەرێم نرخی خوارده‌مه‌نی و سه‌وزه و میوه 15%تا 20% به‌رزبووه‌ته‌وه”.
پێشیوایە، هۆکاره‌که‌ی بۆ ئەو ڕێوشوێنە توندانەیە کە له ده‌روازه سنوورییه‌کان به‌رامبه‌ر هاورده‌کردنی به‌روبومه‌کان ده‌گیرێنه‌به‌ر.
بۆیە، ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا داوا دەکات ده‌ستبه‌جێ ڕێگه بدرێت به هاورده‌کردنی به‌روبومه خۆراکیه پێویسته‌کان بۆئه‌وه‌ی کێبڕکێ دروست بێت و نرخه‌کان دابه‌زن.
لەبارەی دەروازە سنووریەکانیش جەدعان دەڵێت، “ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هیچ چاودێریه‌کیان به‌سه‌روه‌نیه و پێویستە حکومەتی ناوەندی فشارەکانی زیاتر بکات لەسەر هەرێمی کوردستان”.