نیسان 13, 2022 18:25 Asia/Tehran
  • بڕیاری گرتن بۆ «مەحمود سەرخی» لە عێراق دا دەرچوو

دادگەی شاری «ئەلعیمارە» لە پارێزگای میسانی عێراق بڕیاری گرتنی بۆ سەرکردەی ڕەوتی «سەرخیە» دەرکرد.

ڕۆژی دووشەممە «عەلی موسا عاکول کازمی ئەلمەسعودی» لە کەسانی سەربە ڕەوتی «سەرخییە» داوای تێکدرانی گڵکۆپیرۆزەکانی ماڵباتی پێغەمبەری کردووە لە عێراق.

ناوەندی میدیایی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: دادگەی شاری عیمارە لە پارێزگای میسان بە گوێرەی ماددەی ٣٧٢ی یاسای سزادان، پەیوەست بە سوکایەتیی ئاشکرا بە بیروباوەڕی ئایینی، بڕیاری گرتنی «مەحمود عەبدوڕەزا موحەممەد» ناسراو بە «مەحمود سەرخی» ڕابەری ڕەوتی سەرخیەی دەرکرد.

بەرلەمە ھێزەکانی پۆلیس و دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق کۆمەڵێک لە کەسانی سەربەم ڕەوتەیان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراق قۆڵبەست کردووە.

جێگای ئاماژەیە سوکایەتی کردنەکەی «ئەلمەسعودی» ناڕەزامەندیی بەربڵاوی لە عێراق، بە تایبەت لە پارێزگاکانی بابل و ناسریە لێ کەوتەوەو سەرەنجام ڕۆژی سێ شەممە ھێندێک دەنگ و باس لە بارەی ھەڵکوتانە سەر بیناو مۆڵگەکانی ئەم ڕەوتە لادەرەو ئاگردانیان لە حللەی ناوەندی پارێزگای بابل لە باشووری بەغداو پارێزگاکانی دیکە لە میدیاکاندا بڵاو بووەوە.

سەرپەیڤ