دەوڵەتی عێراق ھێرشەکانی تورکیای ئیدانە کرد
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه و جەختی کرد: ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا قبوڵکراو نییه و عێراق ره‌تی ده‌کاته‌وه خاکه‌که‌ی ببێته گۆڕه‌پانێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان، هه‌روه‌ها نابێت لە خاکی عێراقیشه‌وه هێرشبکرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئای بڵاو کرده‌وه، سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌نیگه‌رانیه‌کی زۆره‌وه له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له‌ناو سنوری عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت که دیارە پێشێلکردنی سه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
راشیگه‌یاند، “دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنوری عێراق له هه‌رێمی کوردستان و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای راگرتنیان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی کراوه، قبوڵ ناکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌کاتێکدا جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌منییه‌کان له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و گفتوگۆی پێشوه‌خته‌وه، ڕێوشوێنی ئه‌منی تاکلایه‌نه‌ش له‌دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی ئه‌منی قبوڵکراو نییه و پێویسته رێز له‌سه‌روه‌ریی خاکی عێراق بگیرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، بڕیاری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامیی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که عێراق بکرێته گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان و سه‌روه‌رییه‌که‌ی پێشێل بکرێت و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری دروست بکرێت.
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه،عێراق ڕه‌تی ده‌کاته‌وه بکرێته گۆڕه‌پانێک بۆ ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.