نیسان 25, 2022 07:27 Asia/Tehran
  • بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق موشەک باران کرا

بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناحیەی زیلکان، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

شەوی رابردوو بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە زیلکان مووشەکباران کرا، محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زیلکان رایگەیاندووە "پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکە کراون، بەڵام هیچ زیانی گیانیان نەبووە".

هەروەها دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان لەو بارەوە رایگەیاندووە "بە شەش مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا".

دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "سێ لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتنە خوارەوە کە لە دووڕییانی عومەرقاپچی سەر بە ناحیەی باشیک ئاڕاستە کرابوون، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".

ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە چەند ناوچەیەکی باکووری عێراق ، رووبەڕووی ئیدانەی توندی گروپە عێراقیەکان بووەتەوە و بەینابەین ئەم بنکەیانە دەکەونە بەر پەلامار . 

سەرپەیڤ