رەزامەندیی موقتەدا سەدر لەگەڵ ئامادەبوونی نوێنەرانی هاوپەیمانیی مالیکی لە حکومەت دا
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنی سەدر لە گەڵ ئامادەبوونی نوێنەرانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی لە حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەدا رەزامەندیی نیشانداوە .
بەپێی راپۆرتی شەفەق نیوز، رۆژی دووشەممە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق رایگەیاند: لیژنەی بزووتنەوەی سەدر داوای کرد 40 ئەندام پەرلەمان لە چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعەکان تەنانەت ئەگەر لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش بن لە پێکھێنانی حکومەتی نوی کە سەدریەکان ھەوڵی بۆ ئەدەن ، بەشدار بن .
خەزعەلی گوتیشی : چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە ئامادەیە ئیمتیازاتی زیاتر بدات بۆ دەرچوون لەو چەقبەستووییەی ئێستا، بەڵام چوارچێوە شیعەکان لە مافی پێکهێنانی فراکسیۆنێکی باڵا لە پەرلەمانی عێراق خۆش نابێت .
قەیس خەزعەلی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو حیزبی کوردیی (پارتی دێموکرات و یەکێتی نیشتمانیی) بە هەنگاوێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی (قەیرانی ئێستا) ناوبرد و جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردستانییەکان هاندەرێکی بەهێزە بۆ لایەنە شیعەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن وهاوکێشەی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی لەناو دەبات.