حوزه‌یران 12, 2022 22:33 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: حەشدی شەعبی کاریگەری گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆر دا

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، دوای ئەوەی حەشدی شەعبی بە فەرمانی مەرجەعیەتی باڵا دامەزرا ، کاریگەریی گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆر و پاراستنی پیرۆزییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،موقتەدا سەدر ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێک دا باسی لەوەشکردوە، سوپاسی ماندوبوون و قوربانیدانی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات کە بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان توانییان یەک لەسەر سێی خاکی وڵات کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و کۆتایی بە تیرۆر بهێنن، هەروەها برا و خوشەکەکانیان لە موسڵ، ئەنبار، دیالە، سامەڕا و سەڵاحەددین پاراست، سەلماندیشیان کە بۆ خەبات لەپێناو ئازادکردنی وڵات چاوییان لە هیچ پاداشتێک نیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەرکی هەموانە شکۆ و ناوبانگی حەشدی شەعبی بپارێزن و نەیبەستنەوە بە یەک پێکهاتەی مەزهەبییەوە، هەروەها پێویستە ئەوانەش دوربخرێنەوە کە به ناوی ئەو هێزەوە کاری خراپ دەکەن.

رێبەری رەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویستە حەشدی شەعبی پابەندی یەک فەرماندەیی بێت بۆ وەرگرتنی بڕیار و نابێت چیتر هێزی چەکداری جیاواز هەبن کە فەرمان لە گروپ و کەسانی دیکە وەربگرن، هەروەها دەبێت حەشدی شەعبی لە سیاسەت، بازرگانی و ناکۆکییەکان دوربێت و بێلایەن بێت.

سەرپەیڤ