حەکیم: تەواوی لایەنەکان بەرپرسی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسین لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409413-حەکیم_تەواوی_لایەنەکان_بەرپرسی_کۆتایی_ھێنان_بە_چەقبەستوویی_سیاسین_لە_عێراق_دا
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی جەختی کرد: تەواوی لایەنەکان بەرپرسی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ئێستان لەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2022 11:15 Asia/Tehran
  • حەکیم: تەواوی لایەنەکان بەرپرسی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسین لە عێراق دا

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی جەختی کرد: تەواوی لایەنەکان بەرپرسی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ئێستان لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە  تەواوی لایەنەکان بەرپرسی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسین لەم وڵاتەدا، جارێکی تر داوای پێکھاتنی دەوڵەتێکی نیشتیمانیی شایستەو ڕاستبێژی کرد بەدوور لە پشک و دابەش کردنی پۆستەکان.

«حەکیم» لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان وتی: داڕشتی دەوڵەتێکی شیاوی نیشتیمانی دەبێ لە ئاراستەی دڵنیایی دان بە گەلی عێراق لە تەواوی یبوارەکاندا بێت.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی داوای لە لایەنەسیاسییەکاکی ھەرێمی کوردستانیش کرد کە لە قۆناغی دواتردا لە بارەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار پێکەوە ڕێک کەون، چونکو ئەم بابەتە لە چارەسەر کردنی بەشێکی گەورەی چەقیەستوویی سیاسی و پێکھاتنی دەوڵەت ڕۆڵێکی کارای ھەیە.