ته‌مووز 15, 2022 07:23 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەمەقڕەی ئاویی نێوان بەغداو ئانکارا

لە تازەترین گۆڕانکاریی پەیوەست بە کێشەی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا، بڵاو بەشی میدیایی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ھەژماری فەیسبوکەکەی پۆستەرێکی بڵاو کردەوە کە وا دەردەخات دەستی تورکیا ڕێگربووە لە بەردەم گەییشتنی ئاو بە عێراق لە ڕێگای داخستنی چۆمەکانی دیجلەو فۆراتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیزنا، لە پاش بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی ئەم پۆستەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، «مەھدی ڕەشید حەمدانی» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق فەرمانی دا بە سڕینەوەی ئەو وێنەیە لە ھەژماری فەرمیی وەزارەتی ئاوو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: جەخت لە بەردەوام کرانی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە بە شێوازی پرۆفشناڵ و دیپلۆماسیانە و بە گوێرەی بەرژەوەندیی ھاوبەش دەکەینەوە، بە جۆرێک کە مافی ئاویی عێراق دابین بکرێت، نەک لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک کە سوکایەتی بەو وڵاتانە بکات.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ھەروەھا فەرمانی بەدواداچوونیشی دەرکرد لە بارەی بڵاو بوونەوەی ئەو پۆستەرەی دژی تورکیا.

کەم بوونەوەی ئاوەکانی ھەردووک ڕووباری دیجلەو فۆرات کە لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرن، لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی ئاو بۆ دوو وڵاتی عێراق و سووریا.

سەرپەیڤ