ته‌مووز 17, 2022 13:07 Asia/Tehran
  • بەغدا: تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق

  عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە لە گفتوگۆیەکی نێوان وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە و نوێنەری ئەردۆغان، ئەنقەرە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا.

 

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، بە گێڕانەوە لە روسیا ئەلیەومەوە ، رۆژی شەممەی رابردوو مێهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە رێگەی پێوەندی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڤیسیل ئۆغلو نێردەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ۆخی هاوردەکردنی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ ناو عێراق.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دا هاتووە، ئەلحەمدانی داوای لە لایەنی تورکیا کردووە پێداچوونەوە بە پلانی ئازادکردنی ئاودا بکات بۆ گەرەنتیکردنی پێویستیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای کەمئاوی.

لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا هاتووە: نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق راگەیاند و فەرمانی بە کۆمپانیای ئاووبەنداوەکانی تورکی کرد کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە پێی ئەو یەدەگانەی کە هەیانە، رێژەی ئاوی زیاد بکات. 

سەرپەیڤ