ته‌مووز 30, 2022 14:21 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبیی عێراق پیلانی داعشی دامرکاندەوە

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش، پیلانی ئەو تیرۆریستانەیان بۆ کنەکردنەنێو بەغداو پەلاماردانی زیارەتکارانی ئیمامی حسەین(ع)و وەڕێ خستنی شەڕی نێوخۆیییان پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی تیپی ١٢ی حەشدی شەعبی شەوی شەممە ھێرش و پێدزەی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەی «تارمیە» لە باکووری بەغدایان بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی تیرۆریستیی پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، تیرۆریستان بەتەما بوون بە کنەکردنەنێو شاری بەغدا ھەڵکوتنە سەر موکیبە حسەینییەکان و ئاسایشتی گشتی تێک بدەن.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، لەم ئۆپراسیۆنە تایبەتییەی حەشدی شەعبی دژی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش، پیلانەکانیان بۆ ھەڵایساندنی شەڕێکی نێوخۆیی لە ڕێگای ھێرشی ھاوکاتەوە بۆ سەر موکیبە حسەینییەکان و خۆپیشاندان لە بەغدا ئاشکرا بوو.

شارستانی تارمیە لە باکووری پێتەختی عێراق دا ھەڵکەوتووەو لەو ناوچە ناھێمنانەو مەکۆی ئاژاوەگێڕانی داعش دێتە ئەژمارو جاروبار ھێرشی تیرۆریستی دژی شارومەندان و ھێزەکانی ئاسایشت بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرپەیڤ