بەرھەم ساڵح:داستانی عاشورا کات و شوێن و سنوره‌کانی تێپه‌ڕاندو بوو به نمونه‌یه‌ک بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی
«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق له په‌یامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شه‌هیدکرانی ئیمامی حسەین(ع)ـەوە ڕایگەیاند:داستانی عاشورا کات و شوێن و سنوره‌کانی تێپه‌ڕاند و بوو به نمونه‌یه‌ک بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی ساڵیادی شه‌هیدکرانی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) رایگه‌یاند: گرینگه یه‌کڕیز و یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بین له سێبه‌ری نیشتماندا بۆ چاکسازی و خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی خۆڕاگری عێراق که شایسته‌ی هه‌موو خێر و خۆشییهکن، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌وڵه‌کانمان یه‌کخه‌ین به ئاڕاسته‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌توانا که شایسته‌ی عێراق و گه‌له‌که‌مان بێت، هاوکات دوپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه کە وڵاته‌که‌مان پێویستی به چاکسازیی ریشه‌ییه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ساڵگەڕی شه‌هیدکرانی ئیمامی حسەین(ع) جەختی لەوەش کردەوە کە، له‌م بۆنه مه‌زنه‌دا، یادی ئیمامی حسەین(ع) باوکی ئازادیخوازان دەکەین کە دژی سته‌مکاران ڕاپەڕی و هاوخه‌می قوڵی خۆشم ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراق و گشت موسڵمانان و مه‌رجه‌عی باڵا له نه‌جه‌ف ده‌که‌م.
راشیگه‌یاند: داستانی عاشورا، کات و شوێن و سنوره‌کانی تێپه‌ڕاند و بوو ب نمونه‌یه‌ک نه‌ک ته‌نیا بۆ پێکهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ڵکو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، له‌پێناو هێنانه‌ئارای دادپه‌روه‌ری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌مکاری، هه‌رچه‌نده باجه‌که‌ی قورس بوو، به‌ڵام قوربانیدانی ئیمامی حسەین بوو به ئامانجێک بۆ روناکی و نوێبوونه‌وه لە رێگای ئازادی دا.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ھەر لە په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ش کردووه: ئه‌مڕۆ له ھه‌موو کات زیاتر پێویستمان به چه‌سپاندنی به‌ھا و ره‌فتاره جوان و به‌رزه‌کانی ئیمامی حسەینه، بۆیه گرینگه یه‌کڕیز و یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بین له سێبه‌ری نیشتماندا بۆ چاکسازی و خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی خۆڕاگری عێراق که شایسته‌ی هه‌موو خێر و خۆشییهکن، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌وڵه‌کانمان یه‌کخه‌ین به ئاڕاسته‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌توانا که شایسته‌ی عێراق و گه‌له‌که‌مان بێت، هاوکات دوپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه کە وڵاته‌که‌مان پێویستی به چاکسازیی ریشه‌ییه.