بانگێشتنی دووبارەی کازمی لە کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بۆ وتووێژ
سەرۆک وەزیرانی کاتیی عێراق لە پارت و باڵە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە داوای کرد بۆ دەرباز بوون لەم چەقبەستووییەی سیاسیەی ئێستاو چارەسەریی کێشەکان وتووێژ بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومریە، «مستەفا کازمی» ئەمڕۆچوارشەممە لە ڕێ وڕەسمی دەستپێکی هەڵمەتی چێکردنەوەو ئاوەدانکردنەوەی فڕگەی نێودەوڵەتیی موسڵ وتی: ئەمڕۆ شایستەیە کە لەبەربەرژەوەندی وداهاتووی عێراق، باڵ ولایەنەکانی سیاسی بەرپرسایەتی خۆیان بۆ دەربازبوون لەچەقبەستوویی سیاسیی ئێستا بگرنە ئەستۆ.
«کازمی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێمە هیچ ڕێگایەکمان بێجگە لە وتووێژ نییە ، هیواداریی دەربڕی کە هەموو بە گشت هێز وتواناوە بۆ ھاتنە دەرلە چەقبەستۆیی سیاسی لە عێراق هەوڵ بدەن وبۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان ڕووبکەنە وتووێژ.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق وتیشی: ھەزار ساڵ وتووێژو دانوستان لەوە باشترە کە بۆ تاوێکیش عێراقییەکان پێکەوە تێک ھەڵچن.
جێگای ئاماژەیە کە ڕەوتی سەدری عێراق چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو خوازیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی ئێستاوبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو. لەم ماوەیەدا ، مان گرتنی سەدریەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕەوت ولایەنە سیاسییەکانی دیکەو بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەم دوو حەوتەیەی دوایی دا هەڵوێست بگرن وبەسەرنجدانی هەستیاریی دۆخی عێراق خوازیاری دان بەخۆداگرتن و چارەسەریی ناکۆکییەکان بن لەڕێگەی وتووێژەوە و جەخت لە پێویستیی پاراستن وپاسەوانی کردن لە ڕێکخراوە یاساییەکانی ئەم وڵاتە بکەنەوەو داوا لەمۆقتەدا سەدر بکەن کە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاوێژ و وتووێژبکات.