بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی «دیالۆگی نیشتیمانیی عێراق» پەیوەست بە چارەسەریی قەیرانی سیاسیی
سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆتلەکانی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی ھەرچەشنە ناکۆییەکی مەیدانی لە وڵات و وتووێژی نێوان لایەنەکانی عێراق بە مەبەستی دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا جەختیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع)، دوابەدوای داخوازییەکەی کازمی، کۆمەڵێک لە کۆتلەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بەشداریی کۆبوونەوەیەکیان کرد، کەچی ڕەوتی سەدر خۆی لە قەرەی دانیشتنەکە نەدا.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی دەرکردو تیای دا ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا لە سەر پێنج خاڵ ڕێککەوتوون کە بریتین لە:
١_ بەشدارانی کۆبوونەوەکە پابەند بوونی خۆیانیان بە بنەمای نیشتیمانی و پێکھێنانی ڕێگاچارەیەک بۆ تەواوی قەیران و چەقبەستووییەکان لە ڕێگای دیالۆگ و بە ورەیەکی برایانەوە لە ئاراستەی پاراستنی یەکگرتوویی عێراق، دابین کردنی ئاسایشتی جەماوەرو سەقامگیریی ئەم وڵاتەو ھەروەھا ھەمیشەیی بوونی میکانیزمی دیموکراسی لە سەر بنەمای دەستوور ڕاگەیاندو ھاوکات جەختیشیان لە پێویستیی بە ئەوبەر زانینی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و گشتی و چارەسەریی قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق کردەوە.
٢_بەشدارانی کۆبوونەوەکە ھەروەھا پێیان لە سەر ئەوەش داگرت کە، کاتێک قەیرانە سیاسییەکان بە چەقبەستوویی دەگەن و کۆتلە سیاسی و نیشتیمانییەکان بڕیاردان بە ڕەوتی یاسایی لە ھەڵبژاردن دا دەسپێرن، چوونەبەردەمی سندوقی دەنگدان بۆ جارێکی ترو لە قەواخی ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا وەک ڕووداوێکی نامۆ لە مێژووی ڕووداوە دیموکراسییەکاندا نەیەتە ئەژمار.
٣_ بەشدارانی دانیشتنەکە ئەندامانی ڕەوتی سەدریان بۆ بەشداری لە دیالۆگی نیشتیمانی بانگێشتن کردووە بۆ ئەوەی میکانیزمێک لە ئاراستەی چارەسەریی ھەمەلایەنەی قەیرانی ئێستای عێراق بەدی بێت.
٤_ بەشدارانی کۆبوونەوەکە لە سەر بەردەوامی دان بە دیالۆگی نیشتیمانی بە مەبەستی ئامادە کردنی نەخشەڕێگایەکی مافەوانی و یاسایی بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ئێستای وڵات ڕێککەوتوون.
٥_ سەرکردەکانی بەشداری دانیشتنەکە خوازیاری ڕاگیرانی ھەرچەشنە ئاڵۆزی و پێکدادئانێکی مەیدانی، میدیایی و سیاسین لە وڵات دا و جەخت لە پێویستیی پاسەوانی کردن لە دامەزراوەکانی عێراق و ھێورکردنەوەی دەمەقڕەکان بە دوور لە ئانتریک کاری دەکەنەوەو ھاوکات لە ڕەوتی دانوستانی نیشتیمانی لە عێراق و ئاشتیی مەدەنی لە وڵات دا پشتگری دەکەن.