ئاب 18, 2022 03:34 Asia/Tehran
  • تورکیا دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی کازمی ناکات

تورکیا ڕایگەیاندووە، بە سەرنجدانی ئەوەی کە دەوڵەتی «مستەفا کازمی» دەوڵەتێکی کاربەڕێکەرە لە بارەی کێشەی ئاو دانوستانی لەگەڵدا ناکات.

راوێژکارێکی لیژنه‌ی کشتوکاڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووە: دۆخی ئاوی عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ قۆناغێکی زۆر مه‌ترسیدار، کەچی لایه‌نی تورک له‌سه‌ر ئەم پرسە، دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێستای ره‌تکردوه‌ته‌وه‌، بۆیە دانوستانەکان بۆ دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ دواخراون.

«عادل موختار» راوێژکاری لیژنه‌ی کشتوکاڵی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندووە: به‌هۆی نه‌بونی دانوستانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ دا زۆر لاواز بووه‌. ئێستا کە وڵات بە دەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنێ و کەچی  لایه‌نی تورکیا دانوستانی له‌م پەیوەندییەدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێستای مسته‌فا کازمی ره‌تکردووەته‌وه‌، بەو بیانووەی کە حکومه‌تی ئێستای عێراق کاربه‌ڕێکه‌ره‌، بۆیه‌ دانوستانه‌کان دواخراون ھەتا ئەو کاتەی کە حکومه‌تێکی نوێ ده‌ستبه‌کارده‌بێت.

ڕێژه‌ی 70٪ی ئاوی وڵاتی عێراق له‌ تورکیاوه‌و له‌ ڕێی ڕوباره‌کانی دیجله‌ و فوراته‌وه‌ دابین دەکرێت، ڕووباری دیجله‌ هه‌زار و 290 کیلۆمه‌تر و ڕوباری فوراتیش هه‌زار و 160 کیلۆمه‌تری به‌ناو خاکی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌ئێستادا تورکیا به‌هۆی دروستکردنی به‌نداوه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی که‌م کردووه‌ته‌وه‌.

سەرپەیڤ