دەستپێشخەری نوێی رەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت لە عێراق
رەوتی سەدری عێراق، لە دەستپێشخەرییەکی نوێ‌دا، داوای کشانەوەی هەموو لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و گۆڕینی حیزب و کەسایەتی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەم وڵاتەدا بوو .
هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 (18ی تشرینی یەکەمی 1400) بەڕێوەچوو،بەڵام ڕەوتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەش تا ئێستا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نەیانتوانیوە حکومەتی نوێ پێکبهێنن .
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی سۆمەریە ؛ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)، ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، که‌سایه‌تییه‌کی نزیک له سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، پێشنیازی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت له عێراق کرد.
ئەلعێراقی ڕایگەیاند: پرسێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە و ئەویش بەشدارینەکردنی هەموو لایەن و کەسایەتیەکانە بە هەمووکەسەکانیان و سەرۆک و وەزیر و فەرمانبەر و پلە تایبەتەکانیەوە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئەمڕۆ لە پرۆسەی سیاسی‌دا ئامادە بوون، لەوانەش بزووتنەوەی سەدر لە پێکهاتەی سیاسی وڵاتە .
ئه‌لعێراقی ڕوونی کرده‌وه که ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بهدیلێکە بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی که هه‌ندێک لا له‌وان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
ئەم کەسایەتیە عێراقییە هەروەها ڕایگەیاندووە: سەدر ئامادەیە بە زووترین کات و لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ئەم ڕێککەوتنە واژۆ بکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدری عێراق، بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو دەستپێشخەرییە نەداوە کە ئەم کەسە نزیکەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە.