ئاب 31, 2022 19:23 Asia/Tehran
  • هادی عامری: لەبەر ڕێزی چلەی شەهیدکرانی ئیمامی حسەین(ع) بێدەنگیی سیاسی و میدیایی پەیڕەوبکەن و بە ئاراستەی ئاشتەوایی ھەنگاو ھەڵبگرن

«هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا بۆ سەرجەم کۆتلەو لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕایگەیاند: تکام وایە لە بەر ڕێزی چلەی شەهیدکرانی ئیمامی حسەین(ع) بێدەنگیی سیاسی و میدیایی پەیڕەوبکەن و بە ئاراستەی ئاشتەوایی ھەنگاو ھەڵبگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند: بەبۆنەی نزیکبونەوەی چلەی "شەهیدکرانی ئیمامی حسەین(ع) و هاوڕێکانی داوا و تکا لە هەمو لایەنە سیاسییەکان دەکەم، بێدەنگیی سیاسی و میدیایی پەیڕەوبکەن و لەو ماوەیەدا پەیامەکانیان بەرەو ئاشتەوایی، پێکەوەکارکردن و کۆکردنەوە بەرن نەک دژایەتی و پەرتکردنی یەکتر.

«هادی عامری» باسی لەوەشکرد، ئەمرۆژانە سەرجەم بڕواداران یادی چلەی شەهیدکرانی ئیمامی حسەین(ع) و هاوڕێکانی دەکەنەوە، بۆیە بانگەوازو تکا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات  بێدەنگی سیاسیی و میدیایی لەو ماوەیەدا رابگەیەنن، هەروەها پەیامەکانیان بە ئاڕاستەی کۆکردنەوە و ئاشتەوایی بەرن نەک بڵاوکردنەوەی رق و دوژمنکاری یەکتری.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکات ئەو یادە بکرێتە سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان رۆڵەکانی نیشتیمان و رۆڵەکانی یەک مەزهەب، ئومێدیشی وایە بە گرنگی ئەو یادە قەیران و ناخۆشییەکان تێپەڕێنرێن.

سەرپەیڤ