جەختکردنەوەی پلاسخارت و بەرھەم ساڵح لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی عێراق
سهرۆک کۆماری عێراق و نوێنهری نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ کاروباری ئهم وڵاته جهختیان لهسهر کۆتایی هێنان به قهیرانی سیاسیی عێراق کردهوه.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سومریەنیوز، رۆژی دووشەممە، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و «جێنین هێنیس پلاسخارت» نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، جەختیان لە دەربازبوونی ئەم وڵاتە لەو چەقبەستووییە سیاسییە کردەوە کە دوای تێپەڕینی ساڵێک لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردن ھێشتا بەرۆکی بەرنەداوەو لە سەر دەستپێ بوونی دیالۆگی بەبڕشتانە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەمی عێراق و دەستەبەر کردنی ئاسایشت و سەقامگیری لەم وڵاتەدا کردەوە.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوە براو کە ھەڵبەت ھەتا ئێستا ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانیانەوە ھێشتا نەیانتوانیوە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوەدا حکومەتێکی نوێ پێک بهێنن .