تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 22:01 Asia/Tehran
  • ئەلسودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپێردرا

«لەتیف رەشید» سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، «محەممەد شیاع سودانی»ی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی ئەم وڵاتە.

دوای ساڵێک و سێ رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرەڕای ناکۆکییە درێژخایەنەکانی نێوان هەردووک پارتە سەرەکییەکەی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دواجار هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەم وڵاتە بەڕێوەبراو لە ئەنجام دا دکتۆر «لەتیف رەشید» بە دەست خستنی ١٥٧ دەنگ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی وڵاتەکەی بردەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «لەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستبەجێ دوای ھەڵبژێردرانی، «محەممەد شیاع سودانی»ی بۆ پێکهێنانی کابینەی تازەی ئەم وڵاتە ڕاسپارد.

سودانی دوای ئه‌وه‌ی کە ئه‌م ئه‌رکه‌ی گرتە ئەستۆ، له‌ یه‌که‌م ڕادەبڕینی دا ڕایگەیاند: به‌ زووترین کات کابینه‌که‌م پێک ده‌هێنم.

ماوەیەک لەمەوپێش، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە تاکە کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران «محەممەد شیاع سودانییە» و هەر دەنگۆیەکیش لەبارەی گۆڕینی ناوبراو ڕەت دەکاتەوە.

سەرپەیڤ