پوچەڵ کردنەوەی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق
لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا،هێزە هاوبەشەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بە پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی «یەسریب» لە پارێزگای سەلاحەدینیان زانی و پوچەڵیان کردەوە.
بەگوێرەی پێگەی هەواڵدەریی ئەلعەھد، چەکدارانی تیرۆریستی داعش بەنیازبوون بەھۆی پشتێنی تەقینەوە ناوچەی «یەسریب» لە پارێزگای سەلاحەدین بکەنە ئامانج، بەڵام ئەم کردەوە تیرۆریستییە بەهۆی وریایی و کردەوەی دەستبەجێی یەکەی هاوبەشی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق پێی زانراو پوچەڵ کرایەوە.
یەکەی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و ئاسایشتی نیشتیمانیی بە گوێرەی ڕاپۆرتە وردەکانی دەزگای هەواڵگری، لە ھەڵمەتێکی تایبەتی دا توانییان دوو پشتێنی تەقەمەنی لە ناوچەی «ئەلشەهاب»ی باشووری شاری پیرۆزی سامەرا بدۆزنەوەو دەستی بەسەردا بگرن.
سەرەڕای شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارەیەک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و ھێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.