تشرینی دووه‌م 13, 2022 15:13 Asia/Tehran
  • دژایەتیی توندی عێراق لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ زایۆنییەکان

عێراق جەختی کرد، هەڵوێستی ئەم وڵاته له مەسەلەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی له گەڵ ڕژێمی زایۆنی هیچ گۆڕانێکی به سەردا نەهاتووه .

بەپێی هەواڵی میدیا فەڵەستینییەکان، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بوختانی ھێندێک لە لایەنەکان بۆ «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی، سەبارەت بە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ڕژێمی زایونیی لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی و لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لە میسر ڕەت کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە بڕێک لە لایەنەکان بە ھێنانە ئارای ئەم بانگەشەو بوختانە هەوڵ دەدەن دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی ئەو لوتکانە بخەنە ژێر پرسیارەوە.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت، هەڵوێستی عێراق ڕوون و زوڵاڵەو لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پابەندبوون بە پرسە گەورەکان و لە سەرەوەی ھەمووشیانەوە پرسی نەتەوەی فەلەستینە.

پێشتر پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٧٥ نوێنەر لە کۆی ٣٢٩ نوێنەر، بە زۆرینەی دەنگەوە یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیی تێپەڕاند.

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەسەندکرانی یاسای بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ڕەسەنایەتی گەلی عێراق و هەڵوێستە مێژوویی و هەمیشەییەکانیان لە بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین نیشان دەدات.

سەرپەیڤ