کانونی یه‌که‌م 15, 2022 22:23 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یادی سەردارانی تەوەرەی خۆڕاگری لە عێراق

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای عێراق، بەرنامەی ڕێزگرتن لەیادی شەهیدان «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» بە فەرمی لە بەغدا بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی بەغداڕۆژی پێنجشەممە، لەدەستپێکی ئەم یادەدا،«هادی عامری» سەرۆکی لیستی سیاسی فەتح، «قاسم ئەلعەرەجی»، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، «تەحسین ئەلخەفاجی» وتەبێژی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و کۆمەڵێک پەرلەمانتار و زانای سوننە و کورد ئامادەبوون.

عێراقییەکان لەم مەراسیمەدا ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ بۆ ماوەی بیست ڕۆژ بە ئەنجامدانی بەرنامەی تایبەت لە بەغدا و شارەکانی دیکە یادی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی «حاج قاسم» و «ئەلموهەندیس» لە ژێر ناوی "شەهیدبوون و سەروەری" دەکەنەوە.

لەم راپۆرتەدا ھاتووە،یەکەم بەرنامەی مەراسیمی دەستپێکی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن بریتییە لە کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت لە بەغدا بە دەیان ژورەوە بۆ ناساندنی لەخۆبردوویی سەردار سولەیمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و فەرماندەکانی تری خۆڕاگری.

سەرپەیڤ