بەڕێوەچوونی نەریتی ساڵیادی شەهیدکرانی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە پەرلەمانی عێراق
بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن بە هەوڵی فراکسیۆنی «سند» لە پەرلەمانی عێراق نەریتێک بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، فراکسیۆنی "سند"ی پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن شەهیدان«حاج قاسم سولەیمانی» و «حاج ئەبومەهدی موهەندیس» نەریتێکی لە هۆڵی گەورەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە برد.
لەم چوارچێوەیەدا "موحسین ئەلمەندلاوی"، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوای دادگاییکرانی تاوانبارانی ئەم تاوانەی کرد. وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراقیش وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێبازی فەرماندە شەهیدەکان کرد و ڕایگەیاند، ئەوانە ھێمای ڕووبەڕووبوونەوە و وەستانەوە دژی ئیستیکبارو یەکەم کەسانێک بوون کە بە دەم فەتواکەی مەرجەعیەتەوە چوون.
لە لایەکی دیکەوە "مۆرتەزا ئەلسەعدی" سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی «سند» داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد بەردەوام بێت لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.
سەرەڕای ئەنجامدانی چەند خولێکی دانوستانی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بەهۆی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ داعش و هەروەها پەسەندکردنی پلانی دەرکردنی سەرجەم سەربازە بیانییەکان لە خاکی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، ئەمریکا هێشتا وێڕای پێشێلکردنی ئەم پەسەندکراوەیە لەو وڵاتەدا ئامادەیە.