لە سێدارەدانی داعشەکەی بەرپرسی تاوانی "سپایکەر" لە عێراق
دەزگای دادوەریی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر داعشەکەی بەرپرسی تاوانی "سپایکەر"، کە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرابوو، سەپاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، بەشی لێکۆڵینەوە و ئاسایشی پێشگرانەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: دەزگای دادوەریی عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ تاوانباری قەڵاچۆی ٦٠٠ خوێندکاری بنکەی ئاسمانی سپایکەردەرکرد.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ئەم تاوانبارەی داعش پۆستی «هێزه دەستوەشێنەکانی ئیماراتی داعش» له پارێزگای سه لاحەدینی عێراقی لە ئەستۆ بووە.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و بەشی ئاسایشی ئەم وڵاتە ئەم تیرۆریستەیان لە بەغدا دەستگیرکرد و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەرییان کرد.
کارەساتی سپایکەر بە یەکێک لە تاوانە ترسناکەکانی داعش لە موسڵ دادەنرێت. سپایکەر بنکەیەکی ئاسمانییە لە پەراوێزی باکووری ڕۆژئاوای شاری تکریت، ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین و بە دووری ١٧٠ کیلۆمەتر لە باکووری بەغداوە هەڵکەوتووە کە لە سەردەمی سەدام، سەرۆکی لەنێوچووی ڕژێمی بەعس دروستکراوە.