کانونی دوھەم 05, 2023 20:24 Asia/Tehran
  • سودانی: تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە

سەرۆک وەزیرانی عێراق کردەوەی ئەمریکا لە مەڕ تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمی بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات و پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەریی خاکی عێراق زانی.

«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە، لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەهدی موھەندیس» جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کارەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئەم فەرماندانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق بووە و بە پێچەوانەی هەموو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار .

«سودانی» ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسایەتییانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان لە عێراق و ناوچەکە و ئەو کارەی ئەمریکاش لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە یەک ناگرێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، حکومەتەکەی بۆ پێکھێنانی بناغەیەکی پتەو بۆ سەروەریی خاکی عێراق ھەوڵ دەدات و «عێراقی ھێزمەند» بە دروشمی خۆی دەزانێت، وتیشی: عێراقی سەربەخۆ بە ململانێی ناوچەیی و و نێودەوڵەتییەوە تێوە ناگلێت و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی ململانێکان.

سودانی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئامانجی شەهیدانی عێراق سەقامگیری بووەو پرۆسەی خەباتی دژی تیرۆرو گەندەڵی و چاکسازیی ئابووری بەردەوام دەبێت و حکومەت بە جددی پێش بە قاچاخی دراڤی دەرەکی دەگرێت و بۆ پەرەدان بە پیشەسازی و کشتوکاڵ و چاک کردنی باری گوزەرانی هاوڵاتیان تێ دەکۆشێ.

سەرپەیڤ