بڕیاری گرتن بۆ «دۆناڵد ترەمپ» دەر کرا
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی باڵای عێراق دەستگیرکردنی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای راگەیاند.
سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٣، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار «قاسم سولەیمانی» بوو. سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.
بەم بۆنەیەوە و بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ «فایق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە لە نەریتی سێیەم ساڵیادی شەهیدکرانی فەرماندەکانی سەرکەوتن (شەهیدان سولەیمانی و موھەندیس) لە بەغدا وتی: تاوانی تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ نییەو شەزید بوونی ئەم دوو فەرماندەیە زیانێکی گەورە و قەرەبوو نەکراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسایەتیی دەزگای دادی عێراق لە ڕووی سزادانی ھۆکارانی تاوانی تیرۆری فەرماندەرانی سەرکەوتن چەند ھێندەیەو ئەم دامەزراوەیە بێ گومانە لە بڕیاردانی یاسایی دژی ھەرکەسێک کە بسەلمێندرێت دەستی لەم تاوانەدا ھەبووە.
زیدان وتیشی: دەسەڵاتی دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کە دانی بە تێوەگلان بەو تاوانەدا ناوە، دەرکردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە شەھید کردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن تاوانێکی ترسنۆکانەیەو هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆنییە، وتیشی: فەتوای مەرجەعییەتی ئایینی عێراق پیلانەکانی دڕندەکارانەی داعشی ڕووبەڕووی شکست کردەوە.
«زەیدان»هەروەها داوای لە بەرپرسانی دۆسیەکەی تاوانی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن کرد کە هەوڵێکی یەگبین بۆ دۆزینەوەی ھۆکارانی دیکەی ئەم تاوانە بدەن.