کانونی دوھەم 16, 2023 22:59 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی حەشدی شەعبی لە باکووری بەغدا دژی داعش

سەرچاوەیەکی سەر بە حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکووری بەغدا دژی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەنجام داوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراقی (واع)، ڕۆژی دووشەممە، تیپی ١٢ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی  ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی «تارمیە» لە باکووری پارێزگای بەغدا ئەنجام دا،بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی بەرپەیگەڕی دەزگای دادوەری و تیرۆریستانی سەر بە داعش.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته،ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو ناوچەی پاراستنی ئەم تیپە بە مەبەستی پێشگرتن بە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش و باشترکردنی ئاسایش و نەهێشتنی بۆشاییە ئەمنییەکان ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی تیپی ١٢ی حەشدی شەعبی لە خاڵە جێگیرو گەڕۆکەکانی ئەم ناوچەیە جێگیر کراون بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی گردوپەڕی بەغدا.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ بەرماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵنەدەنەوە.

 

سەرپەیڤ