ئۆپەراسیۆنی نوێی حەشدی شەعبی دژی بەرماوەکانی داعش لە باکووری بەغدا
سەرچاوەیەکی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپەراسیۆنە نوێیەکانی ئەو هێزانە لە دژی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکووری بەغدای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراقی (واع) ئەمڕۆ چوارشەممە، "عەلی سەعیدی"، فەرماندەی تیپی ١٢ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەم گرووپە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی «تارمیە» لە باکوری بەغدا بۆ پەیگەڕکردنی تیرۆریستانی داعش و دەستنیشانکردنی پەناگەکانیان لە باکووری بەغدا ئەنجام دا.
سەعیدی ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی ئەندازیاری و پاڵپشتیی عێراقیش لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئامادەبوون.
فەرماندەی تیپی ١٢ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و ڕێگریکردنە لە تیرۆریستانی داعش لە خراپ بەکارهێنانی هەر بەشێکی ئەم ناوچەیە لە دژی خاکی عێراق.
لە چەند مانگی ڕابردوودا و دوای شکستی داعش لە عێراق، بەرماوە و شانە نوستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە هێشتا لە هەوڵی درێژەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان بە پاڵپشتیی بەشێک لە لایەنە بیانییەکانن.