ئۆپەراسیۆنی گەورەی حەشدی شەعبی دژی پاشماوەکانی داعش لە عێراق
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان بۆ خاشەبڕ کردنی پاشماوەکانی داعش لە نەینەوا دەستپێکرد.
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی شەممە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختیکرد: تیپەکانیی ٢١، و ٤٤ ـی یەکەی دژی هەواڵگریی ، تیپی زرێیی و گرووپەکانی دیکەی حەشدی شەعبی لەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیە دا بەشداری دەکەن.
لە کاتی شکستی بە تەواوەتیی تێرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا، ئەم تێرۆریستانە لە ناوچە دوور کەوتووە ساراییەکان و هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای نەینەوا پەنایان گرتووە و لە مانگەکانی ئەمدواییە شانە نووستووەکانی داعش هەوڵیان داوە بە تووندتر کردنی چالاکی لە ژمارێک لە ناوچە دوور کەوتەو کەم حەشیمەتەکانی عێراق، لەم ناوچەگەلە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێرۆریستی و دزەو کنەی خۆیان کەڵک وەربگرن.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لەتەنیشت هێزەکانی سوپای عێراق لەمانگەکانی ئەمدواییە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاویان دژی پاشماوەکانی داعش ئەنجام داوە.