بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ١٦٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415574-بانکی_ناوەندیی_عێراق_زیاتر_لە_١٦٦_ملیۆن_دۆلاری_خستە_بازاڕەوە
ڕۆژی یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2023 19:17 Asia/Tehran
  • بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ١٦٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ڕۆژی یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە، ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

بە قسەی ئەم سەرچاوە بانکییەی عێراق ، لەو ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلارەی کە خراوەتە بازاڕەوە، ٩٧ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری بۆ حەواڵەکردن بووە و ٦٩ ملیۆن دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

لە ئێستادا بانکی ناوەندیی عێراق یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دینار بە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە هەزارو و ٥٥٣ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.