واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئەمنی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، لە میانی ڕێوڕەسمێکدا کە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئامادەی بوو، ڕێککەوتنی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنیی ئێران و عێراق لەلایەن سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کرا.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا کە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی ببوو، ڕێککەوتننامەی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنیی ئێران و عێراق لەلایەن دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆ کرا.
ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە ئامادەکردن و واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە کە چەند مانگێکە لە پرۆسەی ئامادەکاریدایە، کاریگەری یەکلاکەرەوەی دەبێت لەسەر کەمکردنەوە و کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاستەنگە ئەمنییە نەخوازراوانەی نێوان هەردووک وڵات، کە سەرچاوەکەی سەرەڕۆیی گروپە دژە شۆڕشەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانە.
لێکۆڵینەوەی دەزگا ئاسایشی و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشان دەدات کە هەندێ ھەنگاوی دژە ئەمنیەتی کە لە ڕابردوودا لە لایەن بریکارەکانی ڕژیمی زایۆنی لە نێوخۆی ئێرانەوە ئەنجام دراون، بە هەماهەنگی و هاوکاریی تاقمە دژە شۆڕشەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستان بووە.