پیلانی ئەمریکا بۆ دەرکردنی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای عێراق
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی باسی پیلانی ئەمریکای کرد بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار.
بەگوێرەی پێگەی هەواڵی ئەلمەعلومە، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە، ئەمریکا و هەندێک وڵات خەریکی پیلانگێڕانن بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی حەشدی شەعبیی عێراق وەکو ھێزی تێکشکێنەری تیرۆر لە پارێزگای ئەنبار.
ئەم سەرچاوە ئەمنییە باڵایە وتیشی، ئەم هەوڵانە نیشانەی پیلانگێڕییە بۆ زاڵ کردنی گروپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات لە چوارچێوەی گۆڕینی عێراق بۆ مەیدانی تۆڵەسەندنەوە.
ئەم سەرچاوه ئەمنییه وتیشی: دوورخستنەوەی هێزی سەرەکیی سەرکوت کردنی تیرۆر لەو ناوچانه دەتوانێت بەستێن بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی جێی سەرنجی ئەو وڵاتانه دابین بکات.
ڕوونیشی کردەوە: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە بەربەستێکی ئەمنی دادەنرێت لە بەرامبەر جموجۆڵەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا و کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی ھێزمەندانەی لە ڕاستی دا ،پێشەکییەکە بۆ ئاودیو بوون و پێدزەی سەدان تیرۆریست لە قووڵایی خاکی سوریا و کەمپی ئەلهۆڵ بۆ نێو عێراق.
ئەم سەرچاوە ئەمنییە باڵایە ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکا زانیاری وردی لەبارەی هێزی حەشدی شەعبی و چۆنیەتیی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش هەیە ، لەبەر ئەوەی دەزانێت ئەم هێزە ڕووبەڕووی پلانەکەی واشنتۆن دەبێتەوە، ھەر بۆیە دوژمنایەتی لەگەڵ دەکات.