وەزیری دەرەوەی عێراق: دۆخی ئەم وڵاته قەت ڕێگه به دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی نادات
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: دۆخی ئێستاکەی وڵاتهکەمان قەت ڕێگه به ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دا نادات
«فۆئاد حسێن» شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی «نیوە بازنە»ی کەناڵی عێراقیی ئەلعەھد جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لێدوانانەی سەبارەت بە ئاساییکردنەوە بوونەوەی لەگەڵ ئیسرائیل دراون، قسەوباسی میدیایین.
«فۆئاد حسێن» ئاماژەی بە دەستەڵاتی وڵاتەکەی لە سەردەمی سەدام حسێن دا کردو ڕاشیگەیاند، دەستەڵاتی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٣ هیچ مانایەکی نەبووە و هەموو شتێک لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ چالاککردنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە ئەفریقا، ڕاشیگەیاند، حکومەتی بەغدا بەدوای دروستکردنی بازاڕێکی نەوتدایە لە کیشوەری ڕەش دا.
«فۆئاد حسێن» هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقیشی بە دەستوەردانی سەربازی و نەک داگیرکاری ناوبردو لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.
لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە چوارچێوەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سودانی کرد و وتی: ئەم گروپە لە بەرەی حکومەتدایە و هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی عێراق دەڕواتە پێشەوە.