سودان بۆ ھێزەکانی ئاسایشت: لە ڕوولبەڕوو بوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران چەکتان پێ نەبێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھەڵوێستێکدا لە ھەمبەر خۆپیشاندانی جەماوەری بەغدا ھێزەکانی ئاسایشت ڕاسپارد ھەتا بە بێ چەک خۆپیشاندەران ھێور کەنەوەو ھانا بۆ توندوتیژی نەبەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ جەماوەری بەغدا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین ڕژانە سەر شەقام و بازاڕو «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕێنمایییەکی دەرکردو تیای دا جەختی لەوە کردەوە کە، ئەو هێزەی ئەرکی چاودێری کردنی خۆپیشاندەرانی بەغدای پێ سپێردراوە، با هیچ جۆرە چەکێکیان پێ نەبێت و دووربکەونەوە لەئەنجامدانی توندوتیژی.
سەرچاوەیەکی حکومیی عێراقیش رایگەیاندووە، «محەمەد شیاع سودانی» رێنمایی بۆ ئەو یەکە سەربازیانە دەرکردوە کە ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندەرانیان لەئەستۆیە کە هیچ جۆرە چەکێک هەڵنەگرن و توندوتیژی بەکارنەهێنن.
سەرۆک وەزیران، هێزە ئەمنیەکانیشی راسپاردووە، هاوکاری و هەماهەنگیەکی باش لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن.
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر لە سەنتەری شاری بەغدای پایتەخت دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای هاوسەنگی و هەموارکردنەوەی موچەیان کرد. دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەش، هێزێکی بەرفراوانی ئەمنی لە گۆڕەپانی تەحریر و لەنزیک پردی کۆماری بڵاوەیان پێکرا بەمەبەستی رێگریکردن لەئەنجامدانی توندوتیژی و پاراستنی خۆپیشاندەران.