دەوڵەتی یاسا: ئەمریکا لە پشت قەیرانەکانی عێراقەوەیە
تهمووز 30, 2023 16:39 Asia/Tehran
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ئەمریکا لە پشت زۆرینەی ئەو قەیرانانەوەیە لە عێراق سەرھەڵدەدەن، لەوانە قەیرانە ئابووری و سیاسییەکان.
عەباس ئەلمالکی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا لە ھەوڵدایە بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق و دەیەوێت لە رێگەی دروستکردنی قەیرانەکانەوە دۆخی عێراق بە ناسەقامگیری بھێڵێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا دەتوانێت تورکیا پابەندبکات بە بەردانەوەی پشکی عێراق لە ئاو بەڵام نایکات و قەیرانەکە بە چارەسەرنەکراوی دەھێڵێتەوە، ھاوشێوەی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان.
ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا وتیشی، ئەمریکا سەرجەم ئەو پرۆژانەی لە عێراق راگرتووە، کە دۆخی کارەبا باش دەکەن و بەوەش دەیەوێت متمانەی نێوان ھاوڵاتییان و حکومەت لاواز بکات.