لەوانەیە عێڕاق ببێتە بیابانێکی کاکی بە کاکی
مهترسیهكى گهوره لهسهر عێراق ئاشكرادهكرێتو ڕۆژنامهیهكى بهناوبانگى ئهمریكیش نوسیویهتى، "ئهو وڵاتهى لانكهى شارستانیهت بوو، خهریكه دهبێته بیابانێكى كاكى بهكاكى".
ڕۆژنامەی "نیۆرک تایمز"ی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی مەترسیداری لەسەر ئایندەی ئاو لەعێراق لەژێر ناونیشانی "عێراقی لانکەی شارستانییەت خەریکە دەبێتە بیابانێکی کاکی بەکاکی" بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت، لەعێراق لەو شوێنانەی ڕۆژگارێک ئاو دایپۆشیبون ئێستا بەرە بەرە وشکدەبنو دانیشتوانەکەشی ڕودەکەنە ئەو جێگایانەی کەمە ئاوێکی لێ شک دەبەن.
ڕۆژنامەکە بڵاویكردۆتهوه، "ئەو زەوییانەی ڕۆژگارێک بە"هیلالی خەسیبو لانکەی شارستانییەتو وڵاتی نێوان دوو ڕوبار وەسفدەکران، ئێستا بونەتە بیابانێکی وشکو برینگو دانیشتوانەکەی بەدرێژایی ڕوباری فوڕات ماڵەکانیان جێدەهێڵنو لەجێگای تردا بەدوای کاردا دەگەڕێن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بهگوێرهى دوایین خەمڵاندنەکان ڕوبەری زۆنگاوەکانی ئەو وڵاتە ئێستا تەنها 4 هەزار کیلۆمەتر ماونەتەوە، لەکاتێکدا لەساڵی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەو ڕوبەرە 20 هەزار کیلۆمەتر بوە.
ئەوەش هاتوە، شەپۆلی وشکەساڵی ئێستای عێراق لەماوەی 40 ساڵی ڕابردودا وێنەی نەبوەو دۆخەکە زۆر نیگەرانکەرە، بەتایبەت هۆڕەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی کەمبارانیو بەرزی پلەکانی گەرماوە لەسەدا 70 ئاوەکانیان کەمیکردوە،خراپ ئیدارەدانی دۆسیەی ئاویش لەلایەن عێراقو پشتبەستنی بەردەوام بەتەکنیکە کۆنەکان کە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان دەگەڕێتەوە، دۆخەکەی خراپتر کردوە.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لەکۆتاییدا دەڵێت، بینینی زەوییە کشتوکاڵییە وشکبوهكان بۆتە دیمەنێکی باو لەعێراقدا، لەکاتێکدا ئاوی ژێرزەویی زیاتر سوێر دەبێتو بەکەڵکی خواردنەوەو کشتوکاڵکردن نایەت، سەرەنجام ئەمە سەردەکێشێت بۆ تێکچونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانو دروستبونی شەڕو ناکۆکی لەنێوان جوتیارانو خاوەن ئاژەڵەکان، هەروەک چۆن کەمبونەوەی ئاو مەترسیی ئەمنییشی هەیە، بەوپێیەی دابەزینی ئاستی ئاوی ڕوبارەکان هاوکاریی چەکدارانی تیرۆریستیی داعش دەکات بەئاسانیی لێیان بپەڕنەوەو پەلاماری گوندو پێگەی هێزە ئەمنییەکان بدەن.