چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنوری پارێزگای ئەنباری عێڕاق دۆزرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i420364-چوار_گۆڕی_بەکۆمەڵ_لە_سنوری_پارێزگای_ئەنباری_عێڕاق_دۆزرانەوە
چوار گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنوری پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە، لێکۆڵینەوە و پشکنییشن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستیپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2023 08:57 Asia/Tehran
  • چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنوری پارێزگای ئەنباری عێڕاق دۆزرانەوە

چوار گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنوری پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە، لێکۆڵینەوە و پشکنییشن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستیپێکردووە.

رێکخراوی شەھیدانی عێراق رایگەیاند، سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە باشووری ھیت و سەقلاویە و فەیاز لە نزیک فەلووجە و گۆڕێکی تر لە ناوچەی تاش لە پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە و پشکنین دەستپێکردوە، پلان بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەکان دادەنرێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا دیار نییە، ئەو گۆڕانە پەیوەنییان بە رێکخراوی داعش ھەیە، یاخود دەگەڕێنەوە بۆ تاوانەکانی سەردەمی رژێمی بەعس.