خۆڕاگریی عێراق: جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بێ وەڵام نامێنێتەوە
خۆڕاگریی ئیسلامیی ئێراق بە گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی هێرشی سەر بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکا لە سووریا جەختی کرد کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیش لە غەززە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
خۆڕاگری ئیسلامیی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە تاوانەکانی دوژمن دژی گەلی فەلەستین لە غەززە، ئەمڕۆ (یەکشەممە) بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکایی "خەراب ئەجەیر" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای بە چەند مووشەکێک کوتاوە.
گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی جەختیان کردەوە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بێ وەڵام نامێننەوە و هێرشەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبێت.
لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا، بنکەکانی عەینول ئەسەد و حەریر لە عێراق و ئەتەنف و کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریایش لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی گروپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقەوە هێرشیان کراوەتە سەر.