کانونی یه‌که‌م 13, 2023 15:15 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق باسی هێرشی ڕاکتیی خۆی بۆ سەر دوو بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە دوو کێڵگەی نەوتیی "ئەلعومەر" و "کۆنیکۆ"ی کردووە.

خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە ڕاکت هێرشی کردۆتە سەر بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە سوریادا. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:”لە وەڵامی جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بە ڕاکت هێرشی کردۆتە سەر بنکەی داگیرەکەرانی ئەمریکایی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە سوریادا.

 خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاندووە کە لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی خەڵکی غەززە، بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکای لە کێڵگەی نەوتی "کۆنیکۆ" لە دێرەزوری سوریا، بە راکت کوتاوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەبو عەلی ئەلبەسری، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراقیش بە شەرمەزار کردنی مانەوەی هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە خاکی عێراق وتی: خەڵکی عێراق و زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکانمان ئەم مانەوەیەی هێزی ئەمریکایی بە پێشێلکاریی مافی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەزانن. هەروەها ئەبوعەلی ئەلبەسری هەڵوێستی حکومەتی عێراقی لە پاڵپشتیکردنی خۆڕاگری و خەڵکی غەززە کە جەنایەتێکی بێ وێنەیان بەرامبەر دەکرێ، بەرز نرخاند و بە جێی شانازیی وەسف کرد و پێیداگرت کە خەڵکی عێراق و حەشدی شەعبی پشتیوانی لە خۆڕاگری دەکەن و و دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆسەر گەلی فەلەستین شەرمەزار دەکەن.

سەرپەیڤ