بۆردومانی سەرلەنوێێ باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423710-بۆردومانی_سەرلەنوێێ_باکوری_عێراق_لەلایەن_تورکیاوە
تورکیا لەدرێژەی پێشیلی سەروەری خاکی عێراق دا دیسانەوە باکوری ئەو وڵاتەی بۆردومان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2023 07:00 Asia/Tehran

تورکیا لەدرێژەی پێشیلی سەروەری خاکی عێراق دا دیسانەوە باکوری ئەو وڵاتەی بۆردومان کرد.

ئەرتەشی تورکیا بەبیانووی خەبات بەدژی پەکەکە باکوری عێراقی کردۆتە گۆڕەپانی ڕمبازێنی خۆی و سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی بەغدا لەسەر پێشێلی سەروەری خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن تورکیاوە، ئانکارا هەروا بەردەوامە لەسەر پەلامارەکانی.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێک دا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لەو هێرشە بۆسەر باکووری عێراق بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج و تێیدا پێنج ئەندامی پەکەکە کوژراون.

بەغدا بەرلەمە سەبارەت بەو پێشێلکاریانە سکاڵای بەدژی تورکیا تۆمار کردبوو.