"کەمپی ئاوارەکانی عەربەت"ی عێراق بەتەواوەتی داخرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423711-کەمپی_ئاوارەکانی_عەربەت_ی_عێراق_بەتەواوەتی_داخرا
کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و کۆتاکاروانیان کە سەدو حەفتا خێزان بوو کە گەڕانەوە شاری سەلاحەدین"ی عێراق.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2023 07:30 Asia/Tehran

کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و کۆتاکاروانیان کە سەدو حەفتا خێزان بوو کە گەڕانەوە شاری سەلاحەدین"ی عێراق.

ڕۆژی پینجشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاوی­کردەوە، کەمپی ئاوارەکانی عەربەت کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە، دواهەمین کاروانی ئاوارەکان لەو کەمپە گەڕانەوە بۆ شاری سەلاحەدین و بەتەواوەتی داخرا.ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی بڕیاری حکوومەتی عێراق ساڵی ئایندە کەمپی ئاوارەکان پێویستە هەموویان دابخرێن، لەبەرامبەردا هەر خێزانێک بڕی ٥ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.

لەئێستادا تەنها کەمپی ئاشتی لەعەربەت و کەمپی تازەدێ لەگەرمیان لەم سنورە ماوە کەنزیکەی ١٦٠٠ خێزانی تێدایە.شایانی باسە لەسەرەتای پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر عێراق، هەزاران خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کران، حکوومەتی عێراق سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا تا ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو کەمپانە چۆڵ بکرێن و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.