وەدەرنانی داگیرکەرانی بیانی بڕیاری نەگۆڕی گەل و حکومەتی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424470-وەدەرنانی_داگیرکەرانی_بیانی_بڕیاری_نەگۆڕی_گەل_و_حکومەتی_عێراقە
پاش پێداگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند کە وەدەرنانی هێزی هاوپەیمانیی لە عێراق بڕیارێکی بنەڕەتی و پاوەجێی عێراقییەکانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2024 09:30 Asia/Tehran

پاش پێداگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند کە وەدەرنانی هێزی هاوپەیمانیی لە عێراق بڕیارێکی بنەڕەتی و پاوەجێی عێراقییەکانە.

محسن المندلاوی  سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پەسەنکراوی ئەم پەرلەمانە سەبارەت بە وەدەرنانی هێزەکانی هاوپەیمانی لەم وڵاتە پەسەنکراوێکی بنەڕەتی و نەگۆڕە. ناوبراو داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە ئەم پەسەنکراوەیە جێبەجێ بکات.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند مەندەلاوی لە دەسپێکی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان جەختی کردووە کە پەسەنکراوی پەرلەمان لەبارەی کۆتایی هێنان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پەسەنکراوێکی بنەڕەتی و نەگۆڕە کە لەلایەن گەلی عێراق و حکومەتی ئەم وڵاتەوە تەواو قەبووڵکراوە. ناوبراو داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات و هێزی بیانی لە عێراقدا نەهێڵێ، هەروەها جەختیشی کرد پێویستە سەرۆکوەزیران تواناکانی هێزی ئاسایشی عێراق بەهێزتر بکات.