پارلمانی عێراق: با سەرۆک وەزیران یاسای دەرکردنی ئەمریکیەکان بەڕێوەبەرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424486-پارلمانی_عێراق_با_سەرۆک_وەزیران_یاسای_دەرکردنی_ئەمریکیەکان_بەڕێوەبەرێ
سەرۆکی کاتی پارلمانی عیراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کرد کە با یاسای دەرکردنی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق بەڕێوەبەرێ.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2024 07:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کاتی پارلمانی عیراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کرد کە با یاسای دەرکردنی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق بەڕێوەبەرێ.

"موحسین مەندیللاوی" سەرۆکی کاتی پارلمانی عیراق، وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پەسەندکراوی پارلمان بۆ دەرکردنی چەکدارانی هاوپەیمانی داگیرکەری  ئەمریکی لە وڵاتەکەی بڕیارێکی بنەڕەتی و مسۆگەرە، داوای لە محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کرد کە ئەو یاسایە بەڕێوە بەرێ.

ئەو گوتارە لە دەسپێکی کۆبوونەوەی پارلمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی دەزگای یاسادانان هاتە ئاراوەو بەڵام بەبێ هیچ ئاکامێک بۆ دەستنیشانی جێگرەوەیەک بۆ محمد حەلبووسی کۆتایی پێ هات.

"موحسین مەندیللاوی" لەو کۆبونەوەدا هەروەها پێداگری کرد کە دەرکردنی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا لە وڵاتەکەی لەلایەن گەل و حکومەتی عیراقەوە پاڵپشتی لێکراوەو هاوکات خوازیاری بەهێزکرانی سیستمی بەرگری جەنگی وڵاتەکەشی بوو.