شوبات 10, 2024 07:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ڕەچاوکردنی هەڵوێستێکی شێلگیر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەبەرامبەر دەستدرێژکاری ملهوڕانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە ئەو دڕندەکاریە تیرۆریستیەی ئەمریکا کە بوە هۆی شەهیدبوونی فەرماندەرێکی حیزبوڵڵای عێراق بەبێ وڵام و سزا نامێنێتەوە.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نوجەبای عێراق لەدژکردەوە بە پەلامارە تیرۆریستیە نوێکەی ئەمریکا لە وڵاتەکەی کە لەئاکامی دا ئەبووباقر ساعیدی فەرماندەرێکی حیزبوڵڵای عێراق بە پەلاماری خۆفڕانە  بۆسەر ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا شەهید کرا، ڕایگەیاند کە ئەو دڕندەکاریەی ئەمریکا بەبێ وڵام و سزا نامێنێتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق دا وتراوە کە دوێنێ لەنێوەڕاستی بەغدا خۆفڕی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی وڵاتەکەمان تەراتێنی دەکردو سەروەریەکەی پێشیل دەکرد بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێکی بەردەستانە بەری پێ بگرێ، کە دواجار خەباتگێڕەکەمان حاجی ئەبووباقر ساعیدی کردە ئامانج.

فەرماندە حاجی ئەبووباقر ساعیدی سەر بە ڕێکخراوێکی فەرمی عێراقی نێو فەرماندەرایەتی گشتی ئەو وڵاتە بوو کەوایە  سەروەری خاک و ڕێزی خوێن و خاکی عێراق لەکوێ یە؟ 

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە بێتوو حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی فەرمی و مسۆگەر بەرامبەر بەو دڕندەکاریە ڕەچاو نەکا ئەو دەستدرێژکاریانە هەروا بەردەوام دەکرێن.

سەرپەیڤ