خۆڕاگری ئیسلامی عێراق: ئەمریکا هەرتەنیا لە زمانی چەک تێدەگا
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەرتەنیا لە زمانی چەک تێدەگا
لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق دا وتراوە کە ڕوداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه ر گەلی عیراق و دۆست و لایەنە بەرپرسیارەکان بەدیاری خست کە دوژمنی داگیرکەری ئەمریکایی هەرتەنیا لە زمانی چەک تێدەگا.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هەروەها دەڵی کە ئەمریکای داگیرکەر بەهۆی تیرۆری ئەبووباقری ساعیدی لە بەغدا دڕندەکاریەکانی پەرە پێداوەو سەرجەم ڕێوشوێنەکانی شەڕی پێشێل کردوە، هەربۆیە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق وەفادار دەبێ بەسەرجەم بەرپرسایەتیەکانی لە هەمبەر گەلەکەی لەهەموو بارودۆخێک داو داوا لە برا جیهادگەرەکانیشمان دەکەین کە بێنە ڕیزی خۆڕاگریەوەو سوور بن لەسەر بەشداری کارامە بۆ وەدەرنانی داگیرکەران لە عێراق و ناوچەکە لەم قۆناغە مێژویەدا.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی کۆمەڵکوژی لەلایەن ئەمریکاو ئیسڕائیلەوە لە غەزەو بۆردومانی بێ وچانی دەڤەرە سڤیل نشین و فێرکاری و دەرمانیەکان لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیستیەوە هەرکام لە گروپگەلی خۆڕاگری ئیسلامی ناوچەکە ئەرکێکیان بەئەستۆ گرتوە بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی زۆرلێکراوی غەزەو لەم نێوەدا خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هاوکات لەگەڵ بەئامانجگرتنی زۆرتر لە سەد جاری بنکە ئەمریکیەکانی جێگیر لە عێراق و سووریا تێی گەیاندوە کە تێچووی پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنیستی لە قەڵاچۆکردنی خەڵکی غەزەدا یەگجار لەسەرەوەیە.